بانكی ناوەندی دراوی ” 20 هەزاری” چاپدەكات



 

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، چەند ڕۆژی داهاتوو بانكی ناوەندی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە جۆرەكانی دراوی عێراقی بۆ وەڵامدانەوەی خواستەكانی بازاڕ و سنووردانان بۆ پەرەسەندنەكانی دراوەكە.

محەمەد مونیر لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ڕایگەیاند لە ئەو چوارچێوەیەدا بەشی دەرچوون و گەنجینە لە بانكی ناوەندی كار دەكات لەسەر تاووتوێكردنی توانای چاپكردنی دراوی جۆری 20 هەزار دیناری ‌و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەوبارەیەوە بڕیار دەدرێت.

لەبارەی نرخی دۆلارەوە ئەو كاربەدەستەی بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت: ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی عێراق كارئاسانی بۆ دانانی سنوورێك بۆ بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دیناركردووە.

ڕاشیگەیاند چاوەڕێدەكرێت لە ماوەیەكی كەمی داهاتوو نرخی دۆلار بگاتە ئەو ئاستەی بانكی ناوەندی دایناوە.

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هەرێم لە دووڕیانێکی سەختدایە
پێت ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هەرێم لە دووڕیانێکی سەختدایە
لە سلێمانی كێشەی مووچە دروستبوو
دوات لە سلێمانی كێشەی مووچە دروستبوو
پەیوەنیدر