وادەی تاوتوێكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاشكرادەكرێت



 

سعود ساعدی سەرۆكی فراكسیۆنی “حقوق” لە پەرلەمانی عیراق، وادەی تاوتوێكردنی یاسای بودجە لە پەرلەمان ئاشكرا دەكات.

سەعدی، لە لێدوانێكی ڕۆژناموانیدا ڕایگەیاند:”یاسای بودجە گەیشتە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی پەرلەمان، بەڵام سەرقاڵی پەرلەمان بە پەسەندكردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن و ناكۆكییەكان لەسەر یاساكە، بووە هۆی دواخستنی گفتوگۆی بودجە لەلایەن پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان”.

بە وتەی سەرۆكی فراكسیۆنی حقوق “پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا یاسای بودجە بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران بۆ خوێندنەوەی یەكەم، لەدوای بڕیاردانیش لەسەر دەنگدان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردن، هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ پێشكەشكردنی بودجە بۆ گفتوگۆكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، دوای ئەوەی پێشتر بە فەرمی لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمان بەرزكرایەوە”.

لە 13ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی عێراقی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەند كرد.

لە 17ی ئازاری 2023، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت ڕایگەیاند “لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 بە فەرمی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران كرا”.

تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەستپێدەكات و خشتەكەی ڕاگەیەنرا
پێت تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەستپێدەكات و خشتەكەی ڕاگەیەنرا
بەکوتان منداڵەکانتان لە سورێژە بپارێزن
دوات بەکوتان منداڵەکانتان لە سورێژە بپارێزن
پەیوەنیدر