پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست بە مامۆستایان و نرخەكەی چەندە؟



یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستی پێكردووە و لە داهاتوودا دەتوانین سوودی زیاتر لە كۆمپانیاكانی دیكەش وەربگرین بۆ مامۆستایان.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانە لە سەرجەم لقەكانی شارەكان مامۆستایان سەردانی ئەو كۆمپانیایە دەكەن بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە قیست، كە لەلایەن بانكی جیهانەوە تەمویلی پارەكەی دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر لەم قۆناغە سەركەوتووبین لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە قیست، ئەوا كۆمپانیای دیكەش هەیە، كە دەتوانین لە داهاتوو سووودیان لێ‌ وەربگرین بۆ خزمەتكردنی مامۆستایان.

ئاشكراشی كرد، وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكە بە قیست چەند مەرجێكی هەیە، وەك (پشتگیری یەكێتی مامۆستایان، بڕێكی كەم پێشەكی، پشتگیری مووچەكەی لە پەروەردە و پشتگیری دوو كەفیل).

ڕوونیشی كردەوە، وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكە بە قیستی 5 ساڵە، هەرچەندە لە بازاڕیشدا ئەو قیستە هەیە، بەڵام ئەوەی جیاوازە بۆ مامۆستایان ئەوەیە، كە 1500 دۆلار (15 گەڵا) لە نرخی ئۆتۆمبێلەكان بۆ مامۆستایان دادەشكێنرێت و خزمەتگوزارییەكانیش لە 3 ساڵەوە زیادكراوە بۆ 5 ساڵ و هەروەها ئەو پارەیەی بانكەكە بە مامۆستایانی دەدات 20 هەزار دۆلارە (2 دەفتەر)، كە پێشتر بۆ هاووڵاتیان 10 هەزار دۆلار بوو.

ڕیاڵ مەدرید یاریزانی نوێ‌ ناكڕێت
پێت ڕیاڵ مەدرید یاریزانی نوێ‌ ناكڕێت
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری هەرزان كردنی مریشك و هێلكەی دەركرد
دوات ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری هەرزان كردنی مریشك و هێلكەی دەركرد
پەیوەندیدار