وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی دیاریكرد.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ساڵنامەی خوێندندا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی نیسان-دا تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم و كۆتایی خوێندكاران دەستپێدەكات و سەرەتاش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە لە 29ی نیسان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و تاقیكردنەوەی نیشتمانی 9ی بنەڕەتی ئەنجام دەدرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، لە 23ی مایس (5) تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان و نیشتمانی 9ی بنەڕەتی بۆ خوولی دووەم ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە پۆلی 12ی ئامادەیی ڕوونی كردۆتەوە، لە 3ی حوزەیران (6) تاقیكردنەوەی وزاری بۆ خوولی یەكەم ئەنجام دەدرێت و لە 6ی ئاب (8) بۆ خوولی دووەم ئەنجام دەدرێت.