ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا



 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە بە ئامانجی ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.

بەپێی زانیاری میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان جۆرێك لە ڕێككەوتن لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هاتووەتە ئاراوە لەسەر نەوت و كۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكانی هەواڵ، كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان بەهۆی راگیرانی هەناردەكردنی نەوتەوە بەرهەمی رۆژانەی خۆیان كۆگا دەكەن و ئەوەش ڕەنگە بەشی چەند ڕۆژێك بكات و ناچار دەبن بەرهەمهێنان رابگرن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە كە توركیا بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان -بەندەری جەیهانی داخستووە و مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەیە.

كۆمپانیا نەوتییەكان چاوەڕێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنی نەوت دەكەن، بەوپێیە دوای بڕیارەكەی دادگەی پاریس دەبێت هەردوولایەن بگەنە میكانیزمێكی هاوبەش بۆ دەستكردنەوە بەهەناردەكردنی نەوت.

لە فەڕەنسا یەپەگە و یەپەژە خەڵات كران
پێت لە فەڕەنسا یەپەگە و یەپەژە خەڵات كران
مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
دوات مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
پەیوەنیدر