مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت



 

دابەشكردنی مووچەی مانگی دووى فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ سێ وەزارەتی دیكە مووچەكانیان وەربگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، رۆشنبیری و لاوان لەگەڵ وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاریدابوو هەموو 25ی مانگێك مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت، بەڵام ئەوە چەندین مانگە دوادەكەوێت و لەو وادەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچە ناكرێت.

ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
پێت ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی: پێشهاتێکی مەترسیدار بەڕێوەیە
دوات ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی: پێشهاتێکی مەترسیدار بەڕێوەیە
پەیوەنیدر