لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، له پێشهاتێكی ترسناكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٧-٣-٢٠٢٣ههمواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێپه‌رێندرا كه تیایدا جیا له پارێزگاكانی دیكه، دۆخی تایبه‌تی به پارێزگای كه‌ركوك دراوه و هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقه.
رزگار حاجی حه‌مه، لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌مشێوه‌یه جگه لەوه‌ی پێشێلێكی زه‌قی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقه، له هه‌مانكاتدا پیلانگێڕییه‌كه دژ به گه‌لی كورد له كه‌ركوك و مه‌به‌ست لێی بێبه‌شكردنی زۆرترین رێژه‌ی كوردی كه‌ركوكه له ده‌نگدان.
دەشڵێت:”بۆیه ئێمه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئامانج و بیروباوه‌ڕی نه‌گۆڕی به‌رانبه‌ر به كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه دابرێنراوه‌كان، هه‌موو رێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی و مه‌ده‌نیش ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داكۆكیكردن له خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك”.
بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌مواری یاسایه ته‌واو ناده‌ستوورییه به پشتبه‌ستن به‌م مادده ده‌ستووریانه‌ی لای خواره‌وه:
١- له مادده‌ی ١٤ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه، عێراقییه‌كان بێ جیاوازی ره‌گه‌ز یان ره‌چه‌ڵه‌ك یان نه‌ته‌وه یان ره‌نگ یان ئایین یان ئاینزا یان بیروباوه‌ڕ یان ره‌ئی یان دۆخی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن، به‌ڵام پێدانی دۆخی تایبه‌ت به كه‌ركوك جیاكردنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مادده ده‌ستووریه‌یه و پێشێلكردێكی زه‌قه.
٢- له ماددهی١٦ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه، هاوتاكردنی ده‌رفه‌ته‌كان مافێكی پارێزراوی هه‌موو عێراقییه‌كانه و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
له یاساكه‌دا هه‌رچه‌نده راسته سه‌رژمێری ٥۷ كراوه‌ته بنه‌مای ده‌نگدان، به‌ڵام سنوری ئیداری ئێستای كه‌ركوكی كردۆته مه‌رج بۆ مافی به‌شداریكردن له ده‌نگدان ، به‌مه‌ش ده‌نگده‌رانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و كفری و خورماتوو كه له‌ساڵی ١٩٥٧ سه‌ر به كه‌ركوك بوون، ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی بێبه‌شكردن.
٣- له مادده‌ی ٢٠ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه: “هاوڵاتیان به پیاوان و به ژنانه‌وه مافی به‌شدارییان له كاروباری گشتیی‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها مافی پیاده‌كردنی مافه سیاسییه‌كانیان هه‌یه له ناویاندا مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن”.
به‌ڵام ئه‌م یاسایه ئه‌و مافه‌ی له زۆرێك له دانیشتووانی ره‌سه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زه‌وت كردووه.
٤- سه‌رپێچییه‌كی ده‌ستووری دیكه‌ی یاساكه پێشێلكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه، چونكه بڕگه‌یه‌كی ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه مافی ده‌نگدان له كه‌ركوك ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی پێش ساڵی ٢٠٠٣ فۆرمی خۆراكیان له كه‌ركوك بووه كه مه‌به‌ستی له عه‌ره‌به هاورده‌كانه، كه ژماره‌یان كه‌م نییه و ته‌نها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆویستانه مامه‌ڵه‌ی مادده‌ی ١٤٠یان كردووه پێكهاتووه له ٢٨ هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی هاورده و له‌و ژماره‌یه‌ش ١١ هه‌زار خێزان به‌پێی مادده‌كه قهرهبووكرانهوتهوه، ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌رژمێری ساڵی ٥٧ پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و مافی ده‌نگدان به هاورده‌كان ده‌دات و هیچ واتایه‌ك بۆ مادده‌ی ١٤٠ ناهێڵێته‌وه.