ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە بەشە خۆراكی ئەم مانگە فاسۆلیاكە دابەش دەكرێت.
كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەدواداچوونم كردووە بۆ دابەشكردنی فاسۆلیا لەبەشەخۆراكی مانگی 3 لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە قسەم كردووە .
وتیشی،”بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم پێی ڕاگەیاندم، كە پاش بەدواداچوون لەبەرئەوەی فاسۆلیا، كە بریاربووە لە مانگی دوو دابەش بكرێت لە 3/15 گەیشتۆتە كۆگاكانی سلێمانی پاش ڕاوێژ لە گەڵ بەغدا پێیان وتراوەكە لەبری فاسۆلیاكە نیسك دابەش بكەن”.
ڕاشیگەیاند، ئێستا لە مانگی سێ فاسۆلیاكە هاتووە دابەشی دەكەن لەبری ئەوەی لە مانگی دوو دابەشی بكەن لە مانگی سێ دابەشی دەكەن.