بڕیارەکەی دادگای پاریس گرێبەستی ٥٠ ساڵە هەڵوەشاندەوە



پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس هەڵوەشایەوە، کە هەرێمی کوردستان مافی ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەی نەبووە.

ڕاپۆرتەکەی ٢٥ی ئەم مانگەی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی بڕیاری کۆتایی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە دۆسیەی نێوان عێراق و تورکیا کاردانەوەی ناوخۆی لێکەوتەوە، بەپێی بڕیارەکەش فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە سەربەخۆ نایاساییە.

نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە سەربەخۆ، واتایی نایاسایی گرێبەستە ٥٠ ساڵەکەی نێوان هەرێم و تورکیایە، بە ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتەکەش لە تورکیاوە سەلماندی پڕۆسەکە نایاساییە.

هەرچەندە دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فرۆشتنی نەوت دەستپێدەکاتەوە، بەڵام میکانیزمی فرۆشتنی نەوتەکەی ڕانەگەیاند.

گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هاووڵاتیانی هەرێمی ڕووبەڕووی قەیرانی جۆراوجۆر کردەووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣ نێچیرڤان بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، لە وتارێکدا بەبێ خستەنەڕووی هیچ وردەکارییەک ڕێککەوتنێکی ٥٠ ساڵەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبارەی گرێبەستەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ له ‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جیهان له‌سه‌ر ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست‌، تا بە خاکی تورکیادا تێپەڕێت، لە ١٣ خاڵ پێکهاتووە.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم رێککەوتنە، حکومەتی عێراق کاردانەوەی هەبوو، تا کار گەیشتە ئەوەی نوری مالیکی، سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی عێراقی لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵای دژی توركیا تۆماری كرد، داوای قەرەبوونی ٢٦ ملیار دۆلاری بەهۆی كڕینی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ مۆڵەتی حكومەتی عێراق لە تورکیا کرد.

هەر گرێبەستێک کە لەلایەن حکومەتەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، بەڵام ئەم گرێبەستە ٥٠ ساڵەییە، نەک پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەنانەت عێراقیش هیچ ئاگادارییەکی لە گرێبەستەکە نییە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتار عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەم بڕیارەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگێربەستی ٥٠ ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا، لەبارەی گرێبەستەکەوە دەڵێت “ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جیهان دەکراو بابەتی ئەمنی تێدابوو!، ئەو گرێبەستەی کە نە پەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون! لە دەسەڵاتی هەرێمێش نەبووە گرێبەستێکی وەها لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات”.

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە و ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراقەوە ڕاگیرا، قەیرانی دارایی ڕووی لە هاووڵاتیان کرد، پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە دەستیپێکرد، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیرا، مووچە بووە دوو مانگ جارێک و قەیران و بێ پارەیی باڵی بەسەر بازاڕدا کێشا.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا تۆپبارانکردنی هەرێمی کوردستان زیادیان کرد، لەبەرامبەریشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر تۆپبارانەکان بێدەنگە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

كەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەكات
پێت كەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەكات
فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دوات فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر