فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای مشومڕ و ململانێەكی زۆر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان تێپەرێندرا، دەشڵێت،”فراكسیۆنەكەیان لەسەر ئەو مادەو بڕگانەی پەیوەندی بە پارێزگای كەركوك هەبوو، ناڕازی بوو، بۆیە دەنگی بەو ماددەو بڕگانە و كۆی یاساكە نەدا”.

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە زیادكردنی بڕگەیەك كە ماف ئەدا بەو كەسانەی پێش ساڵی ۲۰۰۳ فۆرمی خۆراكیان لە كەركوك بوە، سەرژمێری ساڵی ٥۷ بەتاڵ ئەكاتەوە و مافی دەنگدان بە عەرەبی هاوردە دەدات، ئەم بڕگەیە بەبێ رەزامەندیی كورد بووە ، بۆیە بۆ رای گشتی گەلی كوردستان روونیدەكەینەوە، كە ئێمە بەشداریمان لە دانیشتنەكە نەكرد.

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

دوای مشومڕ و ململانێەكی زۆر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەرێندرا. فراكسیۆنی یەكێتی لەسەر ئەو مادەو بڕگانەی پەیوەندی بە پارێزگای كەركوك هەبوو، ناڕازی بوو، بۆیە دەنگی بەو مادەو بڕگانە و كۆی یاساكە نەدا.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هەرچەندە لە ساڵی 2004 وە بە هۆكاری سیاسی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام نەدراوە ، بەشداریمان لە دانیشتنەكە بۆ ئەوە بوو كەركوك بەدەر نەكرێت لە هەڵبژاردن، بەڵام ئەو مەرجانەی بۆ ووردبینی كردن لە تۆماری دەنگدەرانی كەركوك دانراوە، ناڕوون و نادادپەروەرن و دژی پێكهاتەی كوردە، كە بەم شێوەیە خوارەوەن:
1. ئەو مادە پەسەند كراوە هەمان ئەو مادەیە نییە كە ڕۆژی پێشووتر بەرەزامەندی هەموو پێكهاتەكان ئامادە كرا، بەڵام بەهۆی ئەنجام نەدانی دانشتنەكە دەنگی لەسەر نەدرا.
2. راستە لە یاساكەدا سەرژمێریی ۱۹٥۷ كراوەتە یەكێك لە بنەماكانی دەنگدەر لەكەركوك، بەڵام ئەوەی مەترسی لەسەر ئەم بنەمایەییە لەمادەیەكی پێشووتری یاساكەدا هاتووە ، كە هەر پارێزگایەك بەسنوری ئیداری ئێستای بازنەیەكی هەڵبژاردنە، ئەمە ئەوە ئەگەیەنێی كە ڕاستە سەرژمێری ٥۷ بنەمایە بەڵام بەسنوری ئیداری ئێستای كەركوك و بەمەش دەنگدەرانی رەسەنی كەركوك لە چەمچەماڵ و كەلار و كفری و دوزخورماتوو كە لەساڵی 1957 سەر بە كەركوك بوون ئەكەونە بەردەم مەترسیی سڕینەوە. زیادكردنی یەكەی ئیداری سەرگەڕان لە كۆبوونەوەی سەرۆك كوتلەكان وبەئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای یەكێتی زیادكرا.
3. زیادكردنی بڕگەیەك كە ماف ئەدا بەو كەسانەی پێش ساڵی ۲۰۰۳ فۆرمی خۆراكیان لە كەركوك بوە، سەرژمێری ساڵی ٥۷ بەتاڵ ئەكاتەوە و مافی دەنگدان بە عەرەبی هاوردە دەدات، ئەم بڕگەیە بەبێ رەزامەندیی كورد بووە .
بۆ رای گشتی گەلی كوردستان روونیدەكەینەوە، كە ئێمە بەشداریمان لە دانیشتنەكە نەكرد ، تا نساب تەواو بوو، بەبێ ئێمەش دانیشتنەكە دەكرا ، چونكە هەندێك لەلایەنە سیاسیەكان رێكەوتبوون یاساكە تێپەرێنن، بۆیە بەناچاری بەشداریمان كرد، تا دوا هەوڵی خۆمان بدەین لە بەرژەوەندی كەركوك، بۆیە دەنگمان بەو مادەو بڕگانە نەدا دژی خواستی گەلەكەمان بوون.
بەداخەوە هێزە كوردستانیەكان بەیەك هەڵوێستەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم پرسە گرنگەدا نەكرد، لایەنێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبیان لەبەرامبەر دوو كورسی كۆتای مەسیحیەكان و دەنگی ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی دەشتی نەینەوا، سازشیان لەسەر كەركوك كرد.
یەكێتی سوورە لەسەر ئامانج و ستراتیژی لەمێژینەی لەبەرگری كردن لە كەركوك و هەموو ناوچە كوردستانیە بەناهەق دابرێنراوەكان، هەموو ڕێگایەكی دەستوری و یاسایی و سیاسی دەگرێتەبەر و سازشكردن لەسەر كەركوك بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی مێژوو بە ناشیرینی ئەینوسێتەوەو خەڵكی خۆراگری كەركوكیش لەبیری ناكەن.

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣

بڕیارەکەی دادگای پاریس گرێبەستی ٥٠ ساڵە هەڵوەشاندەوە
پێت بڕیارەکەی دادگای پاریس گرێبەستی ٥٠ ساڵە هەڵوەشاندەوە
هێمن هەورامی باشترین چارەسەر بۆ دۆسێی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە
دوات هێمن هەورامی باشترین چارەسەر بۆ دۆسێی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە
پەیوەنیدر