كەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەكات



دەزگای كەشناسی عیراق، رەوشی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەم هەفتە بڵاودەكاتەوە و پێشبینی بەفر و باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.

16

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە”ڕەوشی كەشوهەوا بۆ سبەی سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور،هاوكات ناوچەكانی باكوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینێكی مامناوەند، كە (با)ی لەگەڵدا دەبێت و كەشوهەوا لە شەودا گۆرانكاریی بەسەردا دێت و ئاسایی دەبێتەوە، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبێت لە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو ، بەڵام لە ناوچەكانی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت”.

دەزگای كەشناسی پێشبینی كردووە”ڕەوشی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسایی بێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش ئاسمان بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێك جاریش بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەرزببێتەوە، ڕەوشی كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور سەقامگیر بێت ، بەڵام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێك شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین هەیە بەتایبەت لە بەشەكانی باكوور و پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو”.

بۆ ڕۆشی پێنج شەممەی داهاتوو، كەشناسی پێشبینی كردووە”ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەندێك جار هەوری تەواو بێت، لەگەڵ پیشبینی نمە باران لە شوێنە جیاجیاكان، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن”.

دەرمانسازێك دەستگیركرا ماددەی هۆشبەری دروستكردووە
پێت دەرمانسازێك دەستگیركرا ماددەی هۆشبەری دروستكردووە
بڕیارەکەی دادگای پاریس گرێبەستی ٥٠ ساڵە هەڵوەشاندەوە
دوات بڕیارەکەی دادگای پاریس گرێبەستی ٥٠ ساڵە هەڵوەشاندەوە
پەیوەنیدر