نەهرۆ رواندزی؛ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە زیانی 40 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەگەیەنێت



جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، راگرتنی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان، رۆژانە زیانی 40 ملیۆن دۆلار بە حكومەتی عێراق دەگەیەنێت.

نەھرۆ رواندزی، جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندووە، جیا لە نەوتی هەرێمی كوردستان، نەوتی كەركووك و بەشێك لە نەوتی بەغداش بە بۆریی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان ھەناردە دەكرێت، بۆیە راگیرانی زیان بە حكومەتی عێراقیش دەگەیەنێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، چوونی شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیە .

بۆ كوردستان 24 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە راگرتنی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان، رۆژانە 40 ملیۆن دۆلار زیان بە حكومەتی عێراق دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت یاسای نەوت و غاز ئامادە بكرێت، كە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر بەغدا لە رووی نەوت و غازەوە رێكدەخاتەوە.

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: بۆ دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پرس به‌ هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌کراوه
پێت دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: بۆ دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پرس به‌ هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌کراوه
“مانگی ڕابردوو بە بەهای 7 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە”
دوات “مانگی ڕابردوو بە بەهای 7 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە”
پەیوەنیدر