هەر چوار پارێزگاری نەجەف و زیقار و ئەنبار و دیوانیە رایانگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ دوو شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکان و دامودەزگا فەرمییەکان دەوام رادەگیرێت.
پارێزگای دیوانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارینەوە سبەی پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان.
ڕاشیگەیاندووە، پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی و شارەوانی و دامەزراوە ئەمنییەكان ناگرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، پشووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكارانە.
هاوكات لە ڕاگەیەنراوی جیادا، پارێزگاكانی نەجەف و زیقار و ئەنباریش پشووی فەرمیان ڕاگەیاند.