دژی شەهیدكردنی چوار كوردەكەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا



 

دژی شەهید كردنی چوار هاووڵاتی كورد لە شارۆچكەی جندرێسی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن گروپێكی چەكدار بەهۆی كردنەوەی ئاگری نەورۆز، ژمارەیەك لایەنی سیاسی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان چوونە بەردەمی بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە خۆپشاندانێكدا لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر بۆ پشتیوانی جندرێس، ئەو لایەنە سیاسییانە یاداشتێكیان ئاڕاستەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە و تێیدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەك سەركۆنەی ئەو ڕووداوە دەكەن و بەرپرسیاریەتی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانیش دەخەنە ئەستۆی هێزەكانی سووپای ئازاد و ئەو لایەنانەی باڵا دەستن.

دەشڵێن، داوا دەكەین هەرچی زووە هێزی چەكدار لەناوخۆی شارەكان بچێتە دەرەوە و بەهێزی ئاسایشی ناوخۆ و مەدەنی ناوشارەكان بەڕێوەببرێن، لەهەمان كاتدا پێویستە لایەنی نێودەوڵەتی چارەسەری دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن.

ڕۆژی 20\3\2023، لە شارۆچكەی جندرێسی ڕۆژئاوای كوردستان لەكاتی ئاهەنگگێڕانی جەژنی نەورۆز لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە هێرشكرایە سەر چەند كوردێك و لە ئەنجامدا چواریان شەهید بوون.

مووچەی فەرمانبەران لەنێوان هەولێر و بەغدادا چی لێدێت؟
پێت مووچەی فەرمانبەران لەنێوان هەولێر و بەغدادا چی لێدێت؟
وەزارەتی نەوتی عێراق: ناگەڕێینەوە پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس
دوات وەزارەتی نەوتی عێراق: ناگەڕێینەوە پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس
پەیوەندیدار