هاتووچۆی گەرمیان؛ لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا سێ كەس بریندار دەبن



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە سێ كەس لەناو شاری كەلار برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە نزیك فلكەی ناو بازاڕی كەلار ماتۆڕسكیلێك لە هاووڵاتیەك دەدات و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە و هاووڵاتیەكە برینداربوون، ماتۆڕسوارەكە مۆڵەتی نیە و لەدایك بوی ساڵی 2003-ە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هەرسێ بریندارەكە بەمەبەستی چارەسەركردن گواسترانەوە بۆنەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتییان
پێشت هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتییان
لە سلێمانی 8 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت
دواتر لە سلێمانی 8 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت