بۆچی بایرن میونشن بۆندی ڕاهێنەرەكەی هەڵوەشاندەوە ؟



 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەر و دەستنیشانكردنی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی وەك جێگرەوەی ڕادەگەیەنێت، بەمەش هەڵگری نازناوی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدا دەمێنێتەوە.

دورخستنەوەی ڕاهێنەرە تەمەن 35 ساڵەكە دوای ئەوە دێت كە یەك شەممەی ڕابردوو، بایرن بە دوو گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێك بە بایەر لیڤەركوزن دۆڕا، بەمەش بروسیا دۆرتمۆند چووە پێشەنگی خولی ئەڵمانیا.

ناگلسمان لە ساڵی 2021 ڕاهێنەرایەتی یانەكەی گرتۆتە دەست و سەركردایەتی بایرنی كرد بۆ دەیەمین نازناوی لەسەریەك لە خولی پلە یەكی ئەڵمانیا، بەڵام وەرزی ڕابردوو نەیتوانی هیچ نازناوێكی تر بەدەستبهێنێت، لەلایەكی ترەوە بایرن لە قۆناغی دووەمەوە ماڵئاوایی لە جامی ئەڵمانیا كردووە دوای دۆڕانێكی ناقۆڵا بەرامبەر بروسیا مۆنشنگلادباخ و چامپیۆنزلیگی ئەوروپاش بەشێوەیەكی كتوپڕ بەرامبەر بە ڤیاریاڵ توشی شكست بوو.

بەڵام ڕۆیشتنی ناگلسمان لەناكاو بوو، بەوپێیەی بایرن خۆی ئامادەكردووە تا لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆندی پێشەنگی خولی ئەڵمانی ببێتەوە، وێڕای ئامادەكارییەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانشستەر سیتی لە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە 11ی مانگی داهاتوودا.

لەبارەی ڕۆیشتنی ناگلسمان، ئۆلیڤەر كان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاندووە، گەیشتین بایرن بەم ئاستەی ئێستا مایەی تێڕامانە، چونكە ئاستی بایرن لە دابەزیندایە، هەرچەندە لە وەرزی ڕابردوودا خولی ئەڵمانیای بردەوە.

بە وتەی كان، دوای مۆندیال،ئاستمان كەمتر كارا و سەرنجڕاكێش بوو، ئاستی تیپەكە بەشێوەیەك دابەزی ئامانجەكانی بۆ ئەم وەرزە ڕووبەڕووی مەترسی كردەوە، بۆیە لەئێستادا كەوتینە خۆمان.

دوو بومەلەرزەی نوێ‌ باكووری كوردستانیان هەژاند
پێت دوو بومەلەرزەی نوێ‌ باكووری كوردستانیان هەژاند
عێراق دەروازە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
دوات عێراق دەروازە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر