لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار و تمەن بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوویان لە دابەزین كرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 25ی ئادار، نرخی دۆلار و تمەن دابەزیون و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 830 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 1130 دینار، بۆرسەی جیهانیش بڕیاریدا بە هەمان نرخی فەرمی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیر بكات، بەلام هێشتا لە بازاڕەكانی ناوخۆی عێراقدا گرانە و هێشتا 100 دۆلار بە 156 هەزار دینارە.