بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند شەپۆلی باران بارین دەستپێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند ئەمڕۆ هەینی 24– 03 – 2023 ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت . لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بە تاییەتی پارێزگای دهۆك ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە.
راشیگەیاند، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
راشیگەیاند “سبەی شەممە 25– 03 – 2023 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت. ئەگەری باران لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێمدا هەیە بە تایبەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا” .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆك : 24 پلەی سیلیزی
كەركوك : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی