بەیانی ئەمڕۆ هەینی 24ی ئاداری 2023 دوو بوومەلەرزە هەردوو شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و مەڕەشیان لە باكووری كوردستان هەژاند.
بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و باری لە ناكاوی توركیا ئافاد ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ 24ی ئاداری 2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7پلەی ڕێختەر شارۆچكەی گۆكسوونی لە سنووری پارێزگەی مەڕەشی باكووری كوردستان هەژاندووە.
هاوكات دوێنێش بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر هەمان شارۆچكەی سەر بە پارێزگەی مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاندبوو.
لەلایەكی دیكەوە هەر بەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر شاری خۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاوسنووری شاری وانی باكووری كوردستانی هەژاند.
دوای بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی 6ی شووباتی2023 لە مەڕەشی باكووری كوردستان هەزاران بوومەلەرزە و پاشلەرزە لە ناوچەكەدا تۆماركراون.