ئەندامێكی دەست لەكاركێشاوەی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەكان گەڕانەوەیە بەرەو دواوە، دەشڵێت،”دوای سی ساڵ لەحوكمڕانی دەتانەوێت هەمیشە حزب زاڵ وحكومەت بێباڵ ومیلەت ڕووت و ڕەجاڵ ودەسەڵاتداریش كەڕ ولاڵ بێت”.
ئەبو بەكر هەڵەدنی، ئەندامی دەست لە كاركێشاوەی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەجیاتی ئەوەی پەرلەمان و حكومەت بەهێز بكەن و دەست لە دەسەڵاتی دادوەری و داواكاری گشتی وەرمەدەن و لە كۆڵ بازاڕ و زانكۆكان ببنەوە ، باس لە دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەكان دەكرێت ، كە ئەمە گەڕانەوەیە بەرەو دواوە.
ڕاشیگەیاندووە، دوای سی ساڵ لە حوكمڕانی دەتانەوێت هەمیشە حزب زاڵ وحكومەت بێباڵ ومیلەت ڕووت و ڕەجاڵ ودەسەڵاتداریش كەڕ و لاڵ بێت.