وەزارەتی دارایی لەبارەی چارەنوسی 400 ملیارەكە ڕوونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی پرسی ٤٠٠ ملیار دینارەكە ڕایگەیاندووە،كە ٤٠٠ ملیار دینارەكە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی دیكە خەرج ناكرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ كێشە دابەش دەكرێت.

جەخت دەكەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج كراوەو خەرج دەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.

ڕونكردنەوەیەك لەڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە
لەسەر ئەو چەواشەكاریانەی تایبەت بە پرسی ٤٠٠ ملیار دینارەكە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.
١- بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
٢- بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕۆژی ١٤ ئازار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو ٤٠٠ ملیار دینارەكە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی تر خەرج ناكرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ كێشە دابەش دەكرێت.
٣- جەخت دەكەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج كراوەو خەرج دەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
٤- بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە كە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها ٣٤٠ ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ ٤٠٠ ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان كراوەو ئەو كورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەكرێتەوە، هەروەكوو چۆن پێشتر كراوە.

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ كامانەن؟
پێت باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ كامانەن؟
پارەی گواستنەوە كەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق تووشی شڵەژان دەكات
دوات پارەی گواستنەوە كەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق تووشی شڵەژان دەكات
پەیوەنیدر