ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی هیندیدا گرت



ئاسایشی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕێكی زۆر گۆشتی هیندی لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستی بەسەردا گیرا، دەشڵێت،”كارتۆنی گۆشتەكان لەنێو كۆگایەكدا بووە و هەوڵدراوە بە نهێنی لەرێگەی بارهەڵگرەوە بخرێتە بازاڕەوە”.

ئاسایشی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەست بەسەر بڕی 299 كارتۆن گۆشتی هیندی قەدەغەكراودا گیرا، كە لە كۆگایەكی سەر رێگەی كەركوك – هەولێر شاردراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كارتۆنی گۆشتەكان لەنێو كۆگایەكدا بووە و هەوڵدراوە بە نهێنی لەرێگەی بارهەڵگرەوە بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەرلەوەی دابەش بكرێت دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەو گۆشتە هیندییە بەشێوەیەكی ناتەندروست و بە قاچاخ هاتووەتە هەولێرەوە و قەدەغەكراوە و بەهیچ شێوەیەك نابێت لە بازاڕەكانی هەرێمدا بفرۆشرێت.

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
ناسراوترین پێشكەشكاری بەرنامەی منداڵان كۆچی دواییكرد
دوات ناسراوترین پێشكەشكاری بەرنامەی منداڵان كۆچی دواییكرد
پەیوەندیدار