شێخ شەهید عتابی ڕایدەگەیەنێت، نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی، سبەینێ پێنج شەممە وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریی دەكات.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن عتابییەوە بڵاوكرایەوە:”نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعى باڵای ئاینی، سبەینێ پێنج شەممە وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕادەگەیەنێت”.
بە ڕەچاوكردنی ئەوەی دوێنێ سێ شەممە هیلال بەچاو نەبیرا و لەمڕۆدا بە چاوی ئاسایی بینرا، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەپێی هەموو ڕاوبۆچوونە فیقهییەكان یەكگرتوو دەبێت.