چوار ماددە خۆراكییەكەی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێن



بڕیار وایە بەمزووانە ئەو چوار ماددە خۆراكییە دابەشبكرێن كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

ماددەكان بریتین لە” یەك كیلۆ نیشاستە، كیلۆیەك شیعریە، تەبەقێك هێلكە، كیلۆیەك ئاردی سفر” بۆ هەر خێزانێك.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی سێ‌ دەستیپێكردووە و لەگەڵ گەیشتنی ماددەكانی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنیان دەكەین.

ئاماژەی بەئەوەش كرد، وەزارەتی بازرگانی عێراق چوار مادەی خۆراكیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادكردووە كە بریتیین لە یەك كیلۆ نیشاستە، كیلۆیەك شیعریە، تەبەقێك هێلكە، كیلۆیەك ئاردی سفر، بۆ هەر خێزانێك.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر وەزرارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بە زیادكردنی ئەو چوار ماددە خۆراكییە كردبوو كە تایبەت كراوە بە مانگی ڕەمەزان و بڕیار وایە لە هەرێمی كوردستانیش لە كاتی گەیشتنیاندا دابەش بكرێن.

 

كلچدار ئۆغلۆ كۆتایی بە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە و گولەنییەكان دەهێنێـت
پێت كلچدار ئۆغلۆ كۆتایی بە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە و گولەنییەكان دەهێنێـت
باشترین و خراپترین جۆرەكانی خواردنی پارشێو
دوات باشترین و خراپترین جۆرەكانی خواردنی پارشێو
پەیوەنیدر