بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت



 

ماوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ سنووری چوار پارێزگای هەرێم دەنێرێت.

ئەو بەنزینە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان و ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی و پاس ناگرێتەوە.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان، دهۆك، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێرێت.

بۆ هەریەكە لە ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە یەك تانكەرە واتە 36 هەزار لیتر، بەشی پارێزگای سلێمانیش سێ‌ تانكەرە واتە 108 هەزار لیتر.

وتیشی، ئەو بەنزینە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و جۆری تاكسی و پاس ناگرێتەوە.

سەبارت بە نرخی بەنزینی بازرگانی بەهمەن قادر وتی، تا ئێستا نرخی هەر سێ‌ جۆرەكەی بەنزین وەك خۆیەتی و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی عێراق ڕۆژانە بەنزینی 690 دیناری بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد و لە ڕێگای چەند بەنزینخانەیەكەوە دابەشدەكرا، بەڵام ماوەی ساڵێك بوو كە ناردنی ئەوبەنزینە لەلایەن عێراقەوە ڕاگیرابوو.

باران بارین بەردەوام دەبێت
پێت باران بارین بەردەوام دەبێت
ئەمریكا ڕوونكردنەوەی لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانی بادینانەوە دا
دوات ئەمریكا ڕوونكردنەوەی لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانی بادینانەوە دا
پەیوەنیدر