نزیكبوونەوەی هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن هەنگاوی كرداری دەنێت



 

تا دێت نزیكبوونەوەی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە كە بە لایەنی یەكلاكەرەوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا لەنێوان هاوپەیمانی كۆمار و میللەتدا دادەنرێت، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن زیاتر دەبێت و هەنگاوی كرداری دەنێت.

بەپێی سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان لە توركیاوە، بەشێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەنێوان هەدەپە و هاوپەیمانیی میللەتدا هەیە، لێكنزیكبوونەوەش ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان كەمال كلیچدار ئۆغلۆ زەمینەیەكی باشی بۆ نزیكبوونەوە لە كورد ڕەخساندووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، زەمینەیەك دەتوانێت كاری هاوبەش لەگەڵ كورددا فەراهەم بكات.

هەدەپە چەند داواكارییەكی هەیە كە خۆیان لە ئاشتی و دیموكراسی و چارەسەری كێشەی كورددا دەبیننەوە، ئەوانەشی وەك مەرج داناوە بۆ ئەو لایەنەی خوازیاری دەنگەكانی هەدەپەن.

لەوچوارچێوەیەدا كەمال كلچدارئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی مییلەت و سەرۆكی جەهەپە سەردانی فراكسیۆنی هەدەپەی لە پەرلەمانی توركیا كرد.

ئۆغلۆ لەگەڵ ئوزگور ئوزەل سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە، سەلین سایەك بۆكە سكرتێری گشتی جەهەپە و ئۆغوز كان سالیجی یاریدەدەری سەرۆكی گشتی جەهەپە سەردانی هەدەپەیان كرد و لەگەڵ میدحاد سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، ئەبرو گونای وتەبێژی پارتەكە و ساروخان ئولوچ سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپەوە كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنەكان و ڕەوشی توركیا تاووتوێكراوە.

لای خۆیەوە میدحاد سانجار هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ملیۆنی ئامەدی باكووری كوردستا لەنێو سەدان هەزار ئامادەبوودا ڕایگەیاند دەبێت دەسەڵاتی ئەكەپە و مەهەپە بگۆڕدرێن.

سانجار ڕەخنەی تووندی لە دەسەڵاتدارانی توركیا لەئەنجامی بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزەكانی باكووری كوردستان و ڕاشیگەیاند دەبێت دەسەڵاتی ئەكەپە و مەهەپە بگۆڕدرێت.

ڕاشیگەیاند ئەوان كۆتایی بە شەڕ دەهێنن و بەرەو كۆماری دیموكراتی هەنگاو دەنێن و ئێمە سەردەكەوین.

 

ئەمریكا ڕوونكردنەوەی لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانی بادینانەوە دا
پێت ئەمریكا ڕوونكردنەوەی لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانی بادینانەوە دا
لەڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەیان كەس برینداربوون
دوات لەڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەیان كەس برینداربوون
پەیوەنیدر