كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەوای ئەمشە و سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕایدەگەیەنێت ، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم.

بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە 22ی 3ی 2023 پێشبینی دەكرێ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەی گەرمیان وە لە پێش نیوەڕۆ وە باران بارین ڕادەوەستێ و پلەكانی گەرما (2-4) پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەكانی گەرمی ئەمرۆ .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە سەنتەری شاری هەولێر بڕیكی زیاتر باران باریوە لەوەی، كە بڵاوكراوەتەوە هەروەها لە ناوچەكانی دیكەش جیاوازی لە نێوان ڕێژەی باران بارین لە گەڵ تۆماركراوەكان هەیە بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهارداین ڕێژەی باران بارین جیاوازە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر.

هاوكات، ڕێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی شارەكانی بڵاوكردەوە، كە لە حاجی ئۆمەران 9.2 ملم و كەلار 8.0 ملم باران باریووە، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین بووە لەو ماوەیەدا .

May be an image of text

بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی لە بارەی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی لە بارەی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە
ئەگەر منداڵەكەت نەوتی خواردەوە چی دەكەیت پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە
دوات ئەگەر منداڵەكەت نەوتی خواردەوە چی دەكەیت پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە
پەیوەنیدر