محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو توركیا بەڕێكەوت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن غەریب عەسكەر بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاوكرایەوە” شاندێكی فەرمی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی بەرەو توركیا بەڕێكەوت و سەردانەكەش دوو ڕۆژ دەخایەنێت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئامانجی سەردانەكەی سودانی بۆ توركیا، تاوتوێكردنی دۆسێ گرنگەكانی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا و بە تایبەتیش دۆسێی ئاوە”.
غەریب عەسكەر دەڵێت”ئامانجێكی تری سەردانەكەی سودانی بۆ توركیا، فراوانكردنی ئاسۆی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتە لە بوارە جیاجیاكان كە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق و توركیان”.