بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی قەرەداغ بۆ دێلێژە و لە نزیك گوندی چەولگ 12 كەس برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵ، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی قەرەداغ بۆ دێلێژە و لە نزیك گوندی چەولگ، 12 كەس بریندار بوون كە هەندێكیان منداڵن.
لەو بارەیەوە موقەدەم چۆمان نەجاح بەڕێوەبەری هاتووچۆی قەرەداغ بڵاویكردۆتەوە،”ڕووداوەكە لەنێوان پیك ئابێك و مازدایەكدا بووە، هۆكاری ڕووداوەكەش بۆ تیژڕەویی و لەكۆنترۆڵ دەرچونی مازداكە دەگەڕێتەوە”.