حەشدی شەعبی دەستگیركردنی ژنێكی تیرۆریست لە قەزای زابی ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”هێزێكی ئەمنی لە سوپا و حەشدی شەعبی هەواڵگری حەشد، توانیان تیرۆریستێك لە قەزای زاب لە ڕۆژئاوای كەركوك دەستگیر بكەن”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە“ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكە پشتی بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بەستبوو، دەستگیركراوەكەش بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادوەرییەوە بڕیاریی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو”.