عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆماری عیراق، بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاو، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو نیویۆرك بەڕێكەوت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ شەممە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار، بە سەرۆكایەتی شاندێك بۆ بەشداریی لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاو، وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو نیویۆرك بەڕێكەوت”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”كۆنگرەكە بۆ گەشەپێدانی هەمیشەییە و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە 22 و 23ی ئادار سازدەكرێت”.