خەڵك
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی یەك ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی یەك ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دیناردا بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تا كاری پێویست بكات بۆ ڕیزبەندكردنی پلانی پڕۆژەكانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرهێنانی تەرخانكراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.