شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ئێستادا لە شاری دهۆك دەستی پێكردووە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئێستادا لەبەشێکی ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و باشوری گەرمیان هەورەکان دەستیان بەچالاکی چڕبوونەوە کردووه و ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەگەری بارانی هەڕەمەکی هەیە، بۆیه دوورنیە ئێوارە لەبەشێکی ناوچەکانی کوردستان بارانی بەهاری کەم ببارێت.
وتیشی، “لە ئێستادا لە سنووری دهۆك باران بارین دەستی پێكردووە” لەكاتێكدا هاووڵاتیان ئامادەكاری دەكەن بۆ كردنەوەی ئاگری نەورۆز و ئاهەنگەكانی سەری ساڵی كوردی.
هەر بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، سبەی سێ شەمە ٢١-٣-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو و کەشێکی سارد ناوچەکانمان دەگرێتەوە، کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٥ پلەی سەدی نزم دەبنەوە و لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بارانبارین بەشێوەیەکی زستانی و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە.
دیمەنی ئێستای باران بارین لە شاری دهۆك: