دوای ئەوەی لە ڕێگەی (خەڵك) ەوە داوای كەمكردنەوەی دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران بۆ مانگی ڕەمەزان كرا ـ وەزیری پەروەردە بڕیاری دا دەوام كەم بكاتەوە.
سەلام كەریم ، مامۆستا لە قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی سلێمانی لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە داوای لە وەزیری پەروەردە كرد ، بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان كەمبكرێتەوە ، وەیری پەروەردە داواكەی قبوڵ كرد .
ڕاشیگەیاند، وەزیری پەروەردە پێی ڕاگەیاندووە، كە هاوشێوەی ساڵی پێشوو بڕیاری كەم كردنەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بۆ مانگی ڕەمەزان جێ بەجێ دەكرێت و دەوام كەمدەكرێتەوە .