لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەدات



لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوواری سێ‌ شەممە 21ی ئادار (29ی شەعبان)، لیژنەی بالای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی بینینی مانگ لە پارێزگاكان چاودێری هیلالی مانگی ڕەمەزان دەكەن.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی بینین یان نەبینینی مانگ، بڕیار لەوە دەدەن كەی دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان، ئاخۆ چوار شەممە یان پێنج شەممە دەبێت.

جەختیشی كردەوە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی عێراق هەیە و هەماهەنگی یەكتر دەكەن لە چاودێری كردنی بینینی مانگ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە فەلەكییەكان، ئەستەمە بتوانرێت ئێوارەی ڕۆژی 29ی شەعبان بتوانرێت مانگ ببینرێت و بەوهۆیەوە ڕۆژی چوار شەممە دەبێتە تەواوكەری مانگی شەعبان و ڕۆژی پێنج شەممە 23ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.

وەزیری پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی كەم كردەوە
پێت وەزیری پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی كەم كردەوە
بەرپرسێكی باڵای هەواڵگری كورد كوژرا
دوات بەرپرسێكی باڵای هەواڵگری كورد كوژرا
پەیوەنیدر