“لەسەر بەهەدەردانی ٥٠٥ ملیار ١٠ کەسی بانکی شيمال دادگایی دەکرێن”





ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق باس لە دۆسیەی بەهەدەردانی پارە لە بانكێك دەكات، كە لقی لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە و دەڵێت: “بانکی ناوەندی هەنگاوی کرداری دەست پێکرد لەدادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە بۆ دادگایی کردنی ١٠ کەس”

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، “بانکی شیمال یەکێکە لەو بانکانەی، کە لەماوەی ڕابردودا دۆسێکەیانم ئاراستەی بانکی ناوەندی کرد لەسەر بەهەدەردانی ٥٠٥ ملیار دینار، دەستخۆشیم بۆ بانکی ناوەندی، کە هەنگاوی کرداری دەست پێکرد لەدادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە بۆ دادگایی کردنی ١٠ کەس لەوانەی بەرپرسیارن لە بەهەدەردانی ئەو ٥٠٥ ملیار دینارە و چەندین کەسی دیکە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و چەندینی دیکەش بانگێشت دەکرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەکەیسەكەدا”.

ڕاشیگەیاند، “ئەم ٨ کەسە بەرپرسیارن لە بەهەدەردانی زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار (ن ی م – م ف م – س ف ك – ی م س – ح ا ح – و گ ع – گ م ا – ح ش ع) و (ن الجاف بڕی ١٤٥ ملیار دیناری لەئەستۆیە و ن ك م بڕی ١٠ ملیار دیناری لەئەستۆیە”.

وتیشی، “چاکسازی لەسیستمی بانکی لەکارە گرنگ و لەپێشینەکانە بۆ ڕێگری لەسپێکردنەوەی پارە و زیان گەیاندن بەئابووری وڵات، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی بانک لەعێراق بەداخەوە بەشێکیان بوونەتە ھۆی زیانی گەورە لەئابووری و گەشەپێدان و وەبەرھێنان لەکاتێکدا دەبوو خزمەتی گەورەی ژێرخانی ئابووری و بوژانەوەی پیشەسازی و وەبەرھێنان بوونایە لەعێراق”.

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 4 هەزار خانەنشین و فەرمانبەر دوو مووچەیان هەبووە
پێت وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 4 هەزار خانەنشین و فەرمانبەر دوو مووچەیان هەبووە
بۆچی ئێرانییەكان چوونە بەغدا و چییان بە سودانی وت؟
دوات بۆچی ئێرانییەكان چوونە بەغدا و چییان بە سودانی وت؟
پەیوەنیدر