بارزانی: بۆ هەڵبژاردن لەسەر كەس ناوەستین



 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی رایگەیاند:”ئێمە سورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەسەر هیچ هێزێك ناوەستین، ئێمە هەڵبژاردنی خۆمان دەكەین و هەر كەس و هێزێك ئامادەنەبێت خۆی پەراوێز دەخات”.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر ئەوەی “جگە لە داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆناو حكومەت هیچ هەنگاوێكی تر نانرێت لەگەڵ یەكێتی، سورن لەسەر ئەوەی هەر قسەیەكیان هەیە دەتوانن لە ئەنجومەنی وەزیران بیكەن و لەوێ گفتوگۆ بكرێت لەسەر كێشەكانی ناو حكومەت”.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو “هەرگیز قبوڵیان نییە كێشەكان لە شەخسێكدا كۆبكرێتەوە، بەڵكو كێشەكان فرە رەهەندن و زۆربەی پەیوەندی بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتیەوە هەیە، ئەوەی پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە پێویستە لە حكومەتدا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و ئەوەی لەگەڵ حزبە مەكتەبی سیاسی گفتوگۆیان لەسەر بكرێت”.

دوێنی مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵەكان بەرەسمی داوای لە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی كرد بگەڕێنەوە بۆ ناو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، چاوەڕوانیش دەكرێت لە پەیامی نەورۆزدا مەسرور بارزانی بە فەرمی داوای گەڕانەوەیان بكات.

ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی  بڵاوكرایەوە
پێت ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی بڵاوكرایەوە
ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراقە
دوات ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراقە
پەیوەنیدر