ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان، لە چەند ڕۆژی داهاتوو خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، كۆی داهاتی عێراق لە بودجەیە بە 134 ترلیۆن 552ملیار دینار دیاركراوە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك) ی رایگەیاند، پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان، لە چەند ڕۆژی داهاتوو خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و لە ماوەی مانگی ڕەمەزان ئامادەدەكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.
ڕاشیگەیاند، كە كۆی داهاتی عێراق لە بودجەیە بە 134 ترلیۆن 552ملیار دینار دیاركراوە و 117ترلیۆن لە داهاتی نەوتـە و 17ترلیۆن داهاتی نانەوتیە و هەروەها كۆی گشتی خەرجیەكانی بودجە 199ترلیۆن دینارە، كە 49 ترلیۆنیان بۆ وەبەرهێنان پرۆژەكانە.
ئاشكراشیكرد، كە جیاوازی نێوان بڕی خەرجی و داهات، لە بودجـە دەبێتە كورتهێنان كە بڕی 64ترلیۆن و469ملیار كورتهێنان هەیــە لە بودجەدا.