وەزارەتی ناوخۆ؛ سزای نوێ بۆ شۆفێران دادەنێت



وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سزای نوێ بۆ شۆفێران دادەنرێت لە بەرامبەر بە كارهێنانی مۆبایل و نەبەستی پشتێنی سەلامەتی، دەشڵێت،”كامێرای هاتووچۆی پۆینت تو پۆینت ئەو دوو سەرپێچیەش تۆماری دەكات”.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەر شۆفێرێك لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل بەكاربهێنێت و پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت سزا دەدرێت و كامێرای هاتووچۆی پۆینت تو پۆینت ئەو دوو سزایەش تۆمار دەكات.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو بڕیارە ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، كە كامێرای پۆینت تو پۆینتی تیادا دانراوە، تا ئێستاش ئەو كامێرایانە تەنها لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر دانراوە.

بڕیاری دەستگیركردن بۆ “دۆناڵد ترەمپ” دەرچوو ڕۆژی سێشەممە دەستگیر دەكرێت
پێت بڕیاری دەستگیركردن بۆ “دۆناڵد ترەمپ” دەرچوو ڕۆژی سێشەممە دەستگیر دەكرێت
لەبەرامبەر وەرگرتنی “ڤێریفا”ی فەیسبوك و ئینستاگرام بڕێك پارە لەبەكارهێنەرانی وەردەگرێت
دوات لەبەرامبەر وەرگرتنی “ڤێریفا”ی فەیسبوك و ئینستاگرام بڕێك پارە لەبەكارهێنەرانی وەردەگرێت
پەیوەنیدر