لێكەوتەكانی كەوتنەخوارەوەی دوو هەلیكۆپتەرەكەی شەڕڤانان لە دهۆك



توركیا دەستی هەبووە لە كەوتنەوە خوارەوەی دوو هەلیكۆپتەرەكەی شەڕڤانان؟

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی كەوتنەوە خوارەوەی كۆپتەرێك لەسنووری پارێزگای دهۆك بڵاوكرایەوە و دواتر دژەتیرۆری كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، شەوی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣، كاتژمێر: ٢٠:٤٠، هێلیكۆپتەرێك لە نزیك گوندی بێركیات لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك كەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستدا.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەی دژەتیرۆری كودستاندا هاتووە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بە حكومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حكومەتی توركیاوە كردووە لەبارەی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە، كە هێلیكۆپتەرەكە هی ئەوان نییە.

هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە كرد و لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد، كە هێلیكۆپتەرەكە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێك لەوانەی گیانیان لە دەستداوە چەكدارانی پەكەكە بوون.

هیوا سەید سەلیم، چاودێری سیاسی و شارەزا لەكاروباری باكوور و ڕۆژئاوای كورستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەواڵی جیاجیا لەسەر كەوتنەخوارەوەی كۆپتەرەكان لە ناحیەی چەمانكێی سەر بەپارێزگای دهۆك بڵاوكرایەو،ە كە زۆربەی هەواڵەكانیش نادرووست بوون جا بە ئەنقەست بێت یان كەم زانیاری بووبێ، لەگەڵ ئەوەی ئەوەی ڕوویدا كەوتنە خوارەوەی دوو كۆپتەر بووە، قوربانیەكانیش گەریلا نەبوون و شەڕڤانانی ڕۆژئاوای هاوپەیمانی هێزەكانی ناو هاوپەیمانی دژ بە تیرۆرستانی داعش بوون.

سەبارەت بە ڕۆڵی توركیا لەكەوتنەخوارەوەی كۆپتەرەكان هیوا سەید سەلیم دەڵێت: “بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە توركیا لە ئێستادا خۆی لە پرسێكی وا بە دوور دەگرێت، كە ڕایكێشێت بۆ قەیرانی دبلۆماسی لەگەڵ ئەمریكا و ئەوروپا، چونكە وەك دەزانرێت توركیا دوو مانگی دیكە دەچێتە ناو هەڵبژاردن.

سەبارەت بە لیكەوتەی دوای ڕووداوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كۆپتەرەكان هی هێزەكانی هەسەدە بوون و قوربانیەكان و تەنانەت كاپتنی كۆپتەرەكانیش ئەندامی دژە تیرۆری (YAT)ی سەر بە هەسەدە بوونە، كەپێشتر هاوپەیمانان پێیان داون، بۆیە توركیا خۆی بەدوور دەگرێت لەوەی خۆی تووشی قەیرانێكی دبلۆماسی دیكە بكات، كە لە ئێستا بوونی هەیە، بەتایبەت كە وەڵامی ئەمریكا و ئەوروپا لەوەڵامی ئەردۆغان، كە دەیوت ئەمریكا و ئەوروپا پشتیوانی یەپەگە دەكەن، كە بەشێكە لە پەكەكە، بەڵام وەڵامی ئەوان بۆی (هەسەدە هاوپەیمانی سەرەكی ئەوانە لەشەڕی دژ بە داعش).

ئەو چاودێرە ئەوەشی خستەڕوو، هەلیكۆپتەركان بە هۆی خراپی كەشوهەوا كەوتوون و كەس تەقەی لینەكردوون و هی هێزەكانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوا بوون، كە وڵاتێكی ناو هاوپەیمانی دژ بەداعش پێیداون، یەكێك لە قوربانیەكان (شەرڤان عەبدی) خوشكەزای مەزڵوم عەبدییە، كە فەرماندەی هێزەكانی دژ بە تیرۆرە لە ڕۆژئاوا.

یەكینەكانی ئەنتی تێرۆر (YAT)، هێزی تایبەتی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكراتن، كە لە دەستەبژێری نێو یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەكینەكانی پاراستنی ژنان پێكدێن، لە لایەن هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا و (سی ئای ئەی) مەشقی بەرفراوانیان وەرگرتووە.

لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ وەك هێزێكی تایبەت سەر بە یەكینەكانی پاراستنی گەل پێكهێنرا و ئامانجی دامەزراندنی گەڕان و نەهێشتنی شانە نووستووەكانی داعش بوو لە ناوچەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و باكووری سوریا، كە بە ڕۆژئاوا ناسراوە.

“بازرگانەکان کێبڕکێ دەکەن و بە کەمترین قازانج کاڵاکان دەفرۆشن”
پێت “بازرگانەکان کێبڕکێ دەکەن و بە کەمترین قازانج کاڵاکان دەفرۆشن”
جیابوونەوە-وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی
دوات جیابوونەوە-وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی
پەیوەنیدر