ئەمڕۆ فایناڵە و عیراق ڕووبەڕووی ئۆزبەكستان دەبێتەوە



ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردەی لاوانی عیراق بۆ خوار تەمەن 20 ساڵان، لە یاریی كۆتاییدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان دەبێتەوە.

وابڕبارە ئەمڕۆ لە كاتژمێر 5 بە كاتی بەغدا، هەڵبژاردەی لاوانی عیراق لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا بۆ خوار تەمەن 20 ساڵان، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان ببێتەوە.

هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان لە نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە كە لە تاشقەند بەڕێوەدەچێت، بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی كۆریای باشووری بردەوە، بەر لەوەش هەر لە هەمان قۆناغدا هەڵبژاردەی عیراق لە یارییەكی ماراسۆنیدا بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە و سەركەوت بۆ یاریی كۆتایی.

لە قۆناغی گروپەكان، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئۆزبەكستان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و ئەنجامەكە بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئۆزبەكستان كۆتایی هات.

عیراق لەگەڵ گەیشتنی بەم قۆناغە، بۆ جامی جیهانی لاوان سەركەوت كە لە ئایاری مانگی داهاتوو لە ئیدۆنیسیا سازدەكرێت، بەڵام گەر چانس یاوەریی بێت و یارییەكەی ئەمڕ‌ۆ بباتەوە، بۆ جاری شەشەمە ئەو ناسناوە بەدەستدەهێنێت.

جیابوونەوە-وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی
پێت جیابوونەوە-وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی
پارتی هۆكاری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
دوات پارتی هۆكاری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر