پارتی هۆكاری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات



پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، زۆرترین كیشە سیاسییەكان، كە لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕوویانداون و گەورەبوون بەهۆی پەسەند نەكردنی یاسای نەوت و غازەوەیە.

شەریف سلێمانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هۆکار نییە بۆ دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 لە ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام ڕێکاری تەکنیکی و کارگێڕی هەیە، کە پەسەندکردنی دواکەوت تاوەكو ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

ڕاشیگەیاند، زۆربەی ناکۆکی و کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم چارەسەر کراون و وتیشی، “لێکتێگەیشتنێکی گەورە لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها کەشوهەوا ئەرێنییە، بابەتە تەکنیکییەکانیش چارەسەر كراون، لەوانەش یاسای نەوت و گاز و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كە ڕوویانداوە و گەورەبوون بەهۆی پەسەند نەكردنی یاسای نەوت و غازەوەیە، كە ئەكرێت لەو ڕێگەیەوە زۆربەی كێشەكانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت چارەسەر بكرێن.

وتیشی، “هەرێم خواستی زیاتری هەیە بۆ لێكتێگەیشتن لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەتایبەت، كە كوردستان واژۆی لەسەر بەڵگەنامەی هەماهەنگی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو حكومەت كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە سەرجەم بەربەستەكان، كە ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی نێوانیان دەبێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، گەشبینی هەیە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و بەتایبەت لە دۆسیەی بودجە، كە بەشێوەیەكی دروست جێبەجێ‌ بكرێت لەكاتی پابەندبوونی سەرجەم لایەنەكان بە ماددەكانی و دەستوور بۆ تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێك بێتە بەردەم ناوەند و هەرێم.

ئەمڕۆ فایناڵە و عیراق ڕووبەڕووی ئۆزبەكستان دەبێتەوە
پێت ئەمڕۆ فایناڵە و عیراق ڕووبەڕووی ئۆزبەكستان دەبێتەوە
لە شارباژێڕ هیچ پزیشکێکی ژنان و منداڵبوون نییە
دوات لە شارباژێڕ هیچ پزیشکێکی ژنان و منداڵبوون نییە
پەیوەنیدر