شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە



دوای كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلە بارانە بەلێزمەیەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لافاو لە چەند ناوچەیەك دروست بوو، شارەزایەكی كەشناسی “مژدەی” شەپۆلێكی دیكەی باران بارین دەدات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوا ئەوەی سوپاس بۆ خودا شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەڕێژەیەكی پێویست و باش باران لە زۆربەی ناوچەكاندا باری، لە كاتەكانی ئێستادا نزمە پاڵەپەستۆیەكی نوێ لەسەر ڕۆژئاوای دەریای ناوەراست دروست بووە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمە ٢٩-١١ كاریگەریەكانی بگاتە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و شەپۆلێكی مامناوەند بۆ باشی بارانبارین دەسپێبكاتەوە.

وتیشی، “سەرەتا لەسنوری پارێزگای دھۆك و ڕۆژئاوای ھەرێمەوە دەستپێدەكات و لەڕۆژی چوار شەممە ٣٠-١١ كاریگەری بۆ سەرجەم ناوچەكان بەڕێژەی جیاواز درێژ دەبێتەوە و تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١-١٢-٢٠٢٢ بەردەوامی ئەبێت”.

ئاشكراشی كرد، زۆرترین كاریگەری بۆ سەر سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكانی ئەبێت و بەڕێژەیەكی مامناوەند بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە كاریگەری ئەبێت و كاریگەری كەمتر ئەبێتەوە لەسەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان .

ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆیەکی ئەهلی بۆ زانکۆی حکومی بە “نایاسایی” گواستراونەتەوە
پێت ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆیەکی ئەهلی بۆ زانکۆی حکومی بە “نایاسایی” گواستراونەتەوە
نرخی دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار
دوات نرخی دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار