پێدانی بەنزینی 690 دیناری بە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەستی پێكردەوە و چەند بەنزینخانەیەك دیاری كراون بۆ دابەشكردنی.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە خشتەیەكدا ناوی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوكردۆتەوە، كە بەنزینی 690 دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەدەن.
بەپێی خشتەكە، لە بەنزینخانەكانی (ڕۆژهەڵات، گەردی، نەورۆز، ڕەوەند، محەمەد، دیڤاڵ) بەنزینی 690 دیناری بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەش دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەنزینی 690 دیناری تەنها دەدرا بە شۆفێری ئۆتۆمبێلی تەكسی و پاس و بەنزینی 800 دیناریش بۆ سەرجەم شۆفێرانی دیكە لە بەشێكی زۆری بەنزینخانەكان خرابووە بەردەست.