پارتی كار بۆ لابردنی پارێزگاری كەركوك دەكات



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، جەخت لەسەر پێویستی لادانانی راکان جبووری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك دەکاتەوە و دەڵێت: “دۆسیەی گەندەڵییەکانی رادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە”.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ كوردستان24 ڕایگه‌یاند، “ڕاكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك یه‌كێكه‌ له‌و شه‌ش پارێزگارانه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، سكاڵا و فه‌رمانی بانگهێشتكردنی له‌سه‌ره‌ و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیشیان ڕاده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی سوودانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگاره‌كان دیاریكردوون، ده‌بێت ڕاكان جبووری له‌ پۆسته‌كه‌ی لابدرێت، چونكه‌ دۆسییه‌كانی سه‌ر جبووری، زۆر له‌و دۆسیانه‌ زیاترن، كه‌ بوونه‌ هۆی له‌كارلادانی پارێزگاری دیوانییه‌.

وتیشی، “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاكان جبووری لە پۆستەکە‌ی دووربخرێته‌وه‌ و گرنگیش نییه‌ كێ له‌ شوێنی ئه‌و دیاری ده‌كرێت”.

لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، بەهۆی هەندێک ڕێکاری ئیداری و ڕێکخستنەوەی پڕۆژە یاساکە، نەتواندراوە تاوەکو ئیستا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و وتی، “پێشبینی دەکەن دوای نەورۆز پرۆژە یاسای بودجەی 2023ـی فیدڕاڵی بگاتە پەرلەمانی عێراق”.

عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 3 هەزار كەسی ڕاگەیاند و هەرێم دەگرێتەوە
پێت عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 3 هەزار كەسی ڕاگەیاند و هەرێم دەگرێتەوە
پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار هەنگاوی نوێ‌ ئاشكرادەكات
دوات پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار هەنگاوی نوێ‌ ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر