مامۆستایەكی بەشی جیۆلۆجی؛ناوچەی بوومەلەرزەكەی ئەمشەو لە خوار ٦ پلەوە بوومەلەرزەی تێیدا ڕوودەدات



مامۆستایەكی بەشی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەڕووی پێگەی زانستەپێكهاتەی توێكڵی زەویەوە (پلەیت تێكتۆنیك)، بە دووری نزیكەی ٦ كم بەرەو ڕۆژئاوا كەوتۆتە سەر لێكترازاوی خانەقین لە لێواری پێكدادان و تێكشكاوی هەردوو پلەیتی عەرەبی و ئێرانی لە ناوچەی پارێزگای هەڵەبجە.

د.موشیر موستەفا، مامۆستای بەشی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمشەو، ٢٠٢٣/٣/١٦، كاتژمێر، 9:32:51 بەكاتی كوردستان، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥٫١ پلەی ڕێختەر، لە قوڵایی ١٠ كم، لە دووری ٥٫٩ كم لە باكوری پارێزگای هەڵەبجە ڕوویدا.

وتیشی ،”لە ڕووی پێگەی زانستەپێكهاتەی توێكڵی زەویەوە (پلەیت تێكتۆنیك)، بە دووری نزیكەی ٦ كم بەرەو ڕۆژئاوا كەوتۆتە سەر لێكترازاوی خانەقین لە لێواری پێكدادان و تێكشكاوی هەردوو پلەیتی عەرەبی و ئێرانی لە ناوچەی پارێزگای هەڵەبجە”.

ڕاشیگەیاند، بازنەی هەژاندنەكەی لەهەستپێكردنی بەهێزدا تا نزیك قەزای عەربەت و تەوێڵە و دەربەندیخان بووە، وە لە هەسپێكردنی مامناوەندا تا سنوری شاری سلێمانی و مەریوان بووە، وە لە هەسپێكردنی لاوازدا تا سنوری كۆیە و كەركوك و بەغدا بووە.

جێی ئاماژەبۆكردنە كە بە پێی دیاریكردنی زۆنەكانی بوومەلەرزە ناوچەی ڕوودانەكە لە ناوچەی زەردایە، كە بوومەلەرزە لە خوار ٦ پلەوە تێیدا ڕوودەدات.

شێف حەیدەر دیک و سامسۆنگ هەڵمەتێك رادەگەیەنن
پێت شێف حەیدەر دیک و سامسۆنگ هەڵمەتێك رادەگەیەنن
بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بۆ كاتی بوومەلەرزە بڵاودەكاتەوە
دوات بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بۆ كاتی بوومەلەرزە بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر