وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ كارئاسانی لەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی نوسینگەیەكی دیكەی بە شێوازێكی پێشكەوتوو بە دابەشكردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە كردەوە.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ زیاتر خزمەتكردنی چینی خانەنشین و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٣/١٦ نوسینگەی ژمارە پێنج لەسەنتەری شاری سلێمانی كرایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، نوسینگەی ژمارە پێنج سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی تیادا دابین كراوە و بەشێوەیەكی تەندروست و لەماوەیەكی كورتدا ئەو چین و توێژانە دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.