لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی نەوجەوان لەشوێنەكانیاندا، لیژنەكەیان دوو هۆڵی بلیارد دادەخەن .
لە راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج ورێنماییەكانی كاركردن و كردنەوەی خولی بلیارد بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی، لیژنەی ریستۆرانی قائیمقامیەتی سلێمانی بلیاردی سپۆرتی لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچنار داخستوە.
هاوكات راپۆرتەكە ئەوەیخستوەتەڕوو، بەهۆی هەبوونی ژمارەیەك نەوجەوان لەشوێنەكەیدا، لیژنەكە هۆڵی بلیارد و سنۆكەری گەنجانی وڵاتی لەگەڕەكی قولەرەیسی داخستووە، كەئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە و یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوە.
لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاشكرایكردوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەدوو هۆڵی بلیاری سپۆت و گەنجانی وڵات داخراون و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكارە یاساییە توندەكان دەكرێنەوە.