لە ناوچەیەكی سەر بە قەزای شنگال، ئاوی لافاو كێڵگەیەكی پەلەوەری ڕاماڵی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهۆی بارانی بەخۆڕەوە لە نزیك سنورەكانی عیراق سوریا، لافاوێكی گەورە ناوچەكەی گرتەوە و كیڵگەیەكی لە گوندی همدانی سەر بە قەزای شنگال، ڕاماڵی.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، لافاوەكە بۆتە مایەی ڕاماڵینی كێڵگەیەكی پەلەوەر كە نزیكەی 10 هەزار مریشك و جوچكی تێدابووە.
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە سنوری ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، لافاوی گەورە دروستبووە و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە جوتیاران گەیشتووە و بۆتە مایەی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە هەندێك ناوچەدا.