وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم دەرفەت بۆ دەرچووانی زانکۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەڕەخسێنێت و 30 هەلی کار ڕادەگەیەنێت.
بهرێوهبهرایهتی گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامە جیاوازەکان، بۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ دامەزراندنی 30 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ (سەنتەری ئۆتیزم لە شارۆچكەی بازیان، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە سلێمانی، پەیمانگاکانی سەر بە چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی).
ڕاشیگەیاندووە، پاش دیاری کردنی لیژنەیەکی تایبەت بە پڕۆسەکە بەسەرۆکایەتی م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئەندامیەتی بێستون جەبار، بەرپرسی نوسینگەی وەزیری کار و ئارام ئەنوەر، بەرپرسی هۆبەی قەرزی بچوک، ژمارەیەک کۆبونەوە ئەنجام درا.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ 15ـی ئاداری 2023، میکانزمێکی گونجا و ڕوون بڕیاری لەسەر درا تا شایستەترین دیاری بکرێت بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە:
– هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس/ 20 كەس لە پسپۆڕی (پەروەردەی تایبەت)
– هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس/ 10 كەس لە پسپۆڕیەکانی (زمانی ئینگلیزی 5 کەس، بیرکاری 2 كەس، زیندەوەرزانی 2 کەس، کیمیا 1 كەس).
جەختیشی كردۆتەوە، ئارەزومەندان لە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەوردی زانیاریەکان بخوێننەوە تا بێبەش نەبن لەو کەسانەی فۆڕم وەردەگرێت.
پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بە چەند قۆناغێک دەبێت:
قۆناغی یەکەم / تەنها 300 فۆڕم دابەش دەکرێت ڕاستەوخۆ پاش وەرگرتنی پڕ دەکرێتەوەو بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ دەکرێت ، لە ڕۆژی یەکشەممە ، 19ـی 3ـی2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00 . لە سەنتەری ڕۆشنایی ــ شەقامی گشتی بەختیاری ـــ بەرامبەر مزگەوتی بەختیاری.
قۆناغی دووەم / ئەو 300 کەسەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ بەشێوەی چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی 30 کەسی شایستە دەستنیشان دەکات بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست.